(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، رۆژی 14-1-2010 عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق، له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی شاری سلێمانی جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند: "هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین تاوه‌كو به‌هه‌مو لایه‌ك بارودۆخی ئه‌منیی عێراق به‌ره‌و ئارامی ببه‌ین، ئه‌ویش به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه مادده‌ی 140یش ده‌گرێـته‌وه.
شایه‌نی باسه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا سه‌ركرده عه‌ره‌بییه عێراقییه‌كان به‌جۆرێك له جۆره‌كان باسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كه‌ن هاوكات میدیا حیزبییه‌كانی هه‌رێمیش وه‌ك جۆرێك له ده‌سكه‌وتی سیاسی ئه‌و به‌ڵێنانه ناوزه‌ند ده‌كه‌ن، پێششتریش هه‌ریه‌كه له عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالیكیش هاوشێوه‌ی لێدوانه‌كه‌ی حه‌كیم باسی ماده‌ی 140یان كردوه، كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان به به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه دڵخۆشكردوه، به‌ڵام دوای كۆتای هاتنی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌رخۆیان به‌ربه‌ستی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بون.
به‌ڕای تۆ:
1- ئایا سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رده‌وام بێت له بڕواكردن به‌و به‌ڵێنانه؟
2- به‌ڵێندان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و پاشگه‌زبونه‌وه له به‌ڵێنه‌كانی خۆیان، چ جۆره سیاسه‌تێكی كه سه‌ركرده عێراقییه‌كان به‌رامبه‌ر كورد پێڕۆی ده‌كه‌ن؟
3- پێتوانییه كاتی ئه‌وه هاتوه كورد به‌ڕاشكاوی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر گفتوگۆ بكات و چیدی موجامه‌له‌كردن قبوڵ نه‌كات، پێداگری بێ پاشه‌كشه بكات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140؟
4- هه‌ر رایه‌كی تر كه له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه...