|
ڤیا به ئومێدی شكاندنی ژماره پێوانه‌ییه‌كانه
|
|
|
(سبه‌ی)
داڤید ڤیای گۆڵكاری خولی لالیگاو هێرشبه‌ری یانه‌ی ڤاله‌نسیای ئیسپانی به ئومێدی شكاندنی ژماره پێوانه‌ییه‌كانه‌و ئاواته خوازه ببێته گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سه‌رجه‌م خوله ئه‌وروپیه‌كان.
له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌كه‌ی (داڤید ڤیا)ی گۆڵكاری یانه‌ی ڤاله‌نسیای ئیسپانی كه له ئێستادا له سه‌روی ریزبه‌ندی گۆڵكارانی خولی لالیگای ئیسپانیدایه ئاشكرای كرد كه به ئاواتی شكاندنی ژماره پێوانه‌ییه‌كانه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه بكاته وه‌رزی به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی و له تۆماركردنی گۆڵدا ئه‌و ژماره‌یه بشكێنێت كه به‌ناوی (كریستیان ڤێری)ئیتاڵی و یاریزانی پێشوی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه‌یه،ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی یانه‌ی ڤاله‌نسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له وه‌رزی ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانی به توانای وه‌ك (میسی و كریستیانۆ و هیگواین) دا كێبڕكێی له‌سه‌ر به‌ده‌سهێنانی نازناوی گۆڵكاری خولی ئیسپانی ده‌كات و ناهێڵێت ئه‌و نازناوه‌ی له ده‌ست ده‌رچێت، ڤیا هه‌ر به‌نازناوی گۆڵكاری خولی ئیسپانیه‌وه‌ناوه‌ستێ و ده‌یه‌وێت خه‌ڵاتی پێلاوی ئاڵتونی كه ده‌درێته باشترین گۆڵكاری خوله‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌ده‌سبێنێت و له مۆندیالیشدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی زۆرترین گۆڵ تۆماربكات.
Wednesday, March 03, 2010
|
|
|
|