|
ره‌عد حه‌مودی: هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نیه
|
|
|
(سبه‌ی)
ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه به هیچ شێویه‌ك نهكهوونهته ژێر فشاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهانی و هیچ لایه‌نێكی تره‌وه سه‌باره‌ت به پاشگه‌زبونه‌وه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (مه‌لاعب) ی عێراقی (ره‌عد حه‌مودی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئاشكرایكرد كه له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهانی بۆ سویسرا به هیچ شێویه‌ك فشاریان نه‌خراوه‌ته سه‌ر بۆ پاشگه‌زبونه‌وه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و ئه‌و لیژنه جیهانیه پێی باش نه‌بوه ده‌ست وه‌ربداته كاروباره‌كانمان،له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا (حه‌مودی) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له گه‌شته‌كه‌یاندا كۆبوهنهوهیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك و به‌رپرسی به‌شی یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهانیدا ئه‌نجامداوه‌و تێیدا باسیان له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كردوه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا (حه‌مودی) هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌رۆكی پێشوی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و له‌وباره‌یه‌وه ریاگهیاندوه (حسه‌ین سه‌عید) هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری عێراقی به‌لای خۆیدا رابكێشێت و وای پیشان ده‌دات كه ئێمه دژایه‌تی پێشكه‌وتنی یاری تۆپی پێ ده‌كه‌ین و هه‌ر خۆی به‌خه‌مخۆری ئه‌و یاریه ده‌زانێت،به‌ڵام له راستیدا ئێمه ده‌مانه‌وێت خزمه‌تێكی راسته‌قینه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین .
Monday, February 08, 2010
|
|
|
|