(سبه‌ی):
له به‌هێزترین یاری جه‌وله‌ی سێیه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2009-2010، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له یاریگای سانتایگۆ برنابیۆ میوانداری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی ده‌کات.
ئه‌م یارییه ده‌بێته یاری ژماره 12ی نێوان هه‌ردو یانه له میانی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا، هاوکات یه‌که‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کاکا به‌رامبه‌ر یانه‌که‌ی پێشوی میلان، که سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌جێیهێشت و روی له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید کرد.
پرۆفایلی یاری:
یاری نێوان: ریاڵ مه‌درید – ئه‌ی سی میلان
بۆنه‌ی یاری : یاری چونی جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م.
رۆژو کاتی یاری: چوارشه‌ممه 21/10/2009 سه‌عات 9:45 خوله‌کی شه‌و
یاریگا: سانتایگۆ برنابیۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر یاریگا:
ئه‌م یاریگایه تایبه‌ته به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدو له 14 / 12 / 1947ه‌وه دروستکراوه‌و تاکو ئێستا چه‌ندین جار نوێکراوه‌ته‌وه، سانتیاگۆ برنابیۆ یاریگای یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بوه‌و دواتریش بوه‌ته سه‌رۆکی یانه‌ی شاهانه، له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیشیدا که 35 ساڵ بو، 16 نازناوی بۆ یانه‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
له ئێستاشدا یاریگاکه زیاتر له 80 هه‌زار هانده‌ر له خۆ ده‌گرێت و، ئه‌مساڵیش یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌که (چامپیۆنس لیگ) له خۆده‌گرێت.
گرنگترین ئه‌و یارییانه‌ی تێیدا ئه‌نجامدراوه:
• یاری کۆتایی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌کان له ساڵه‌کانی 1957و1969و1980.
• یاری کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا له ساڵی 1946دا.
• یاری کۆتایی جامی جیهانی ساڵی 1982
ناوبژیوانی یاری: فرانک دی بلیکه‌ری به‌لجیکی
ساڵی له‌دایک بون: 1966
گرنگترین ئه‌ویارییانه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ی بردوه: یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و شاختاری ئۆکرانی، که به‌رشه نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ردو یانه له خولی وڵاته‌کانیاندا
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پاش ئه‌نجامدانی 7 هه‌فته له یارییه‌کانی خولی ئیسپانی، له شه‌ش بردنه‌وه‌و دۆڕاندنێک 18 خاڵی هه‌یه‌و به‌جیاوازی خاڵێک له‌دوای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌وه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میلان له خولی ئیتاڵیدا، له سه‌ره‌تاوه ئاستێکی باشی نیشان نه‌داوه‌و دوای به‌ڕێکردنی 8 هه‌فته له یارییه‌کان، 12 خاڵی له 3 بردنه‌وه‌و سێ یه‌کسان بون و دو دۆڕاندن هه‌یه‌و پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی گرتوه.
هه‌ردو یانه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کاندا
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له دو یاری رابوردوی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا، سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ریانه‌کانی زیوریخ و مارسیلیادا به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش 6 خاڵی هه‌یه‌و پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌که‌ی گرتوه.
هاوکات یانه‌ی میلان له دو یارییه‌که‌یدا له مارسیلیای برده‌وه‌و به زیوریخی سویسری دۆڕاند.
مێژوی یارییه‌کانی نێوان هه‌ردو یانه:
هه‌ردو یانه پێشتر‌و به درێژایی مێژو 11 یارییان له میانی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا کردوه، به‌مشێوه‌یه:
* یاری یه‌که‌می نێوانیان له وه‌رزی 1955 / 1956دا بو
ریاڵ مه‌درید4 – 2 میلان
میلان 2 – 1ریاڵ مه‌درید
* ساڵی 1958 له یاری کۆتاییدا له برۆکسل روبه‌ڕوی یه‌ک بونه‌وه، تیایدا ریاڵ مه‌درید به ئه‌نجامی 3-2 له میلانی برده‌وه‌و نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.
* له وه‌رزی 1963 / 1964 له قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا به‌ریه‌ک که‌وتون، به‌مشێوه‌یه:
ریاڵ مه‌درید4 – 1میلان
میلان2 – 0 ریاڵ مه‌درید
* هه‌ردو یانه له وه‌رزی 1988 / 1989دا‌و له قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی روبه‌ڕوی یه‌ک بونه‌وه، ئه‌نجامه‌کان به‌مشێوه‌یه بون:
ریاڵ مه‌درید1 – 1میلان
میلان5 – 0ریاڵ مه‌درید
* روبه‌ڕبونه‌وه‌ی ریاڵ مه‌دریدو میلان له وه‌رزی 1989 / 1990دا له قۆناغی 16دا.
میلان 2 – 0ریاڵ مه‌درید
ریاڵ مه‌درید1 – 0میلان
* دوا یاری نێوان هه‌ردو یانه‌ش له پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا له2002-2003دا بو له قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان، ئه‌نجامی یارییه‌کانیشیان به‌مشێوه‌یه بو:
میلان1 – 0ریاڵ مه‌درید
ریاڵ مه‌درید3 – 1 میلان
پێکهاته‌ی چاوه‌ڕوانکراوی هه‌ردو یانه:
ریاڵ مه‌درید
کاسیاس
مارسیلۆ ئه‌لبیۆل پیپێ سێرجیۆ رامۆس
لاسانا دیارا چابی ئه‌لۆنسۆ
کاکا گرانیرۆ
بنزیمه رائول
میلان
ستۆراری
زامبرۆتا تیاگۆ سیلڤا نێستا ئۆدۆ
سیدۆرف پیرلۆ ئه‌مبرۆسینی
رۆناڵدینهۆ
پاتۆ
ئینزاگی