|
یه‌كێتی گه‌وره‌ترین هۆڵی وه‌رزشی كوردستانی قۆرغ كردوه
|
|
|
(سبه‌ی)
هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه به گه‌وره‌ترین هۆڵی داخراوی وه‌رزشی كوردستان هه‌ژمارده‌كرێت به روی وه‌رزشكارانی كوردستاندا داده‌خرێت و ده‌خرێته خزمه‌تی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه قۆرغ كراوه‌و هه‌مو ئێواره‌یه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی تایبه‌ت به كاندیده‌كانی ئه‌و حیزبه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه به‌هۆی دروستكردنی دیكۆرات و دیزاینی تایبه‌ت به‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ئه‌و هۆڵه وه‌رزشیه به ڕوی وه‌رزشكارانی یانه‌كه‌و شاری سلێمانی و كوردستاندا داخراوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین تیپی خودی یانه‌كه توشی گرفتی بێ یاریگایی هاتون و پاڵه‌وانێتیه‌كیش دواخراوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی وه‌رزشكاران دروستكراوه،به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی نیشتیمانی هه‌ركاتێك ویستبێتیان ئه‌و هۆڵه‌یان بۆ مه‌رامه حیزبیه‌كانیان به‌كارهێناوه‌و وه‌رزشكارانیان له به‌كارهێنانی ئه‌و هۆڵه بێبه‌شكردوه.
Saturday, February 20, 2010
|
|
|
|