(سبه‌ی):
ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانی رابردو له‌رۆژانی جه‌ژندا ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران، به‌روی گه‌شتیاران و چالاكیه بازرگانیه‌كاندا کراوه ده‌بێت و داناخرێت.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، به‌رپرسی كۆمه‌ڵگای گومرگی حاجی ئۆمه‌ران به(سبه‌ی) راگه‌یاند: تا ئێستا هیچ نوسراوێكی ره‌سمیمان بۆ نه‌هاتوه بۆ وه‌ستاندنی جموجۆڵی بارزگانی له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، بۆیه له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیشدا ده‌روازه‌که به‌روی گه‌شتیاران و بازرگاناندا کراوه ده‌بێت.
وتیشی: له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌که، هاوکات چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بزاوتی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌کی سست و که‌متر بێت له‌چاو رۆژانی دیکه‌دا، چونكه زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران سه‌رقاڵی به‌رێکردنی رۆژانی جه‌ژن ده‌بن.
به‌رپرسی كۆمه‌ڵگای گومرگی حاجی ئۆمه‌ران ئاشکراشیکرد: به‌ره‌سمی مه‌رزه‌که داناخرێت له‌روی بازرگانیه‌وه، به‌ڵام شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كان له‌رۆژانی هه‌ینی و بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، ئه‌و بزاوته بازرگانیه‌ی كه له رۆژانی جه‌ژندا ده‌بینرێت، زۆربه‌ی ترانزێت ده‌بێت بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و هاوکات گه‌شت کردنیش به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی و وه‌کو جاران به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د باڵه‌كی