Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
بیروڕا
12
خه‌لیل عه‌بدولا
 به‌رێز یوسف مام ته‌یب له‌م كۆمێنته‌دا ئاماژه‌ی بوه‌ كردووه‌ كه‌ رژێمی به‌عس پێش داگیركردنی كوێت له‌ ساڵی 1990دا ده‌ستووری كاتی گۆری بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، حه‌زئه‌كه‌م ئه‌و زانیارییه‌ بۆ ئه‌و به‌رێزه‌ راست بكه‌مه‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 1990 هه‌ر به‌ پرۆژه‌ مایه‌وه‌و نه‌بوو به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و نه‌كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌ مێژووی عیراقدا دووجار ده‌ستووری هه‌میشه‌یی دانراوه‌، ئه‌وانیش یه‌كه‌میان ده‌ستووری ساڵی 1925 كه‌ به‌قانوونی ئه‌ساسی ناسرابوو. دووه‌میشیان ده‌ستووری ساڵی 2005 كه‌ له‌رێی راپرسییه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا . ئیدی هه‌موو ده‌ستووره‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌ستووری كاتی بوون.
حه مه غه ریب - سویسرا
 سه ركردایه تی كورد ته نها دووشتیان له ژیانی سیاسیاندا زیاد كردووه ، یه كه م درۆ دوهه میش گه نده ڵی ...... ئابیرم نه چێت بووشن به ئەفه نی ، ئە گینا تا ئێستا به ئایدۆلۆجیای به ره ی كوردستانیه كه ی جاران بیر ده كه نه وه و ڕه فتار له گه ڵ دوژمنه كانمان ده كه ن
ئه‌رسه‌لان
  له‌ راستیدا له‌ واده‌ی خۆیدا ئه‌و تێبینیانه‌و رێنموونی و سه‌رنجانه‌ له‌ به‌رچاو گیرابان بێگومان ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ له‌ نيَوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌هاتنه‌ ئاراوه‌ و وه‌ك ده‌ڵێن كار به‌م رۆژه‌ نه‌ده‌گه‌یشت. خۆزگه‌ كاك نه‌وشیروان پاشبه‌ندێكی بۆ ئه‌و حه‌وت وتاره‌ ده‌نوسی و بیروڕای تازه‌ی خۆی له‌ باره‌ی كێشه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ ده‌خسته‌ روو. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌ كۆی هه‌ر حه‌وت وتاره‌كه‌دا مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و بارگرژیانه‌ی ئێستا له‌ ئارادان هه‌ر له‌ ساته‌ وه‌ختی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقداتێبینی كرابوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناكرێت رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كاندا وه‌لابنرێت و فه‌رامۆش بكرێت هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش بێگومان كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆریان له‌سه‌ر ره‌وشی رووداوه‌كان هه‌بوه‌و هه‌یه‌. ئه‌سته‌مه‌ به‌ عێراق بڵێین فیدراڵی له‌ كاتَیكدا ته‌نها له‌ ناوه‌ند و هه‌رێمێك پێكهاتووه‌. ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت سیسته‌می فیدراڵی بچه‌سپێت پێویسته‌ هه‌وڵبدات هه‌رێمی دیكه‌ی فیدراڵی له‌ عێراق دروست بن و هه‌موو هه‌رێمه‌كان له‌ ماف و ئه‌رك و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی یاساییانه‌ و سیاسیانه‌ی ئه‌و تۆ دامه‌زرێنن كه‌ مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ و عێراق وڵاتێكی فیدراڵیه‌ به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان یا ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی پێشكه‌وتووتره‌ له‌ حوكمی زاتی یاخود پێویسته‌ كورد داوای سیسته‌می كۆنفیدراڵی بكات وه‌ك رێگایه‌ك بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی.
بختیار محمه‌د_به‌ریتانیا
  سلاو مامۆستا ده‌ست خوش بو نوسینکه‌ت هه‌ر چه‌ند ئیمه‌ خۆینرین به‌ڵام باش تر وایه‌ نیونه‌رکانی کورد له‌ بغدا ده‌رس وه‌رگرن له‌م نوسینه‌ت
کاروان قادر//ئه‌ ڵمانیا
 سڵاوم،ده‌ستو بیرت خۆش کاک نه‌وشیروان ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌مشووڕ خۆری سه‌ رکرده‌ له‌ وه‌ دایه که هه‌ ست به‌ پیش وه‌ ختی مه‌ سه‌ لکه‌ جا ره‌ نوس سازه‌ کان بکات ئه‌ مه‌ ش له‌کاک نه‌ وسیروان به‌دی ئه‌کرێت به‌ هیوام سه‌ رکرده‌ کانمان که‌ لوتکه‌ ی ده‌ سه‌ ڵاتدان بتوانن دور له هه موو به‌رژه‌ وه‌ندی تایبه‌ت کار بۆ نه‌ ته‌وه‌و ووڵاته‌ که یان بکه‌ن به‌ هیوای ته‌ مه‌ ن دریژی بۆ کاک نه‌ وشیروان
كارؤ
 به‌ڕای من وه‌عی و ڕۆشنبیری هۆکارێکی سه‌ره‌کی وفاکته‌رێکی حه‌تمیه‌ بۆ تاکی کۆمه‌ڵی کورد تا بتوانێ خۆی له‌ ته‌نگژه‌ی ناڕزگاری ڕزگار بکات . من پێموایه‌ تاوه‌کو ئێستا حیزب و پارتی کوردی به‌تایبه‌ت هه‌ردوو یه‌کێتیی و پارتی هێنده‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی کاک نه‌وشیروان زه‌خیره‌ی مێژویی و ساره‌زاییان نه‌خستۆته‌ هزری کادرو ته‌نزیمه‌کانیانه‌وه‌ . ئێستاش کادری پله‌ به‌رزی ئه‌وحیزبانه‌ هه‌یه‌ زۆر ئه‌م زانیاریانه‌ به‌لایانه‌وه‌ غه‌ریبه‌ !!!
هه‌زار- صین
 ده‌سته‌كانت خوش، هیوادارم هه‌میشه‌ چه‌مكی‌ پێشنیارت زۆر بێت بو په‌ره‌وپێش چۆن پروسه‌ی‌ كوردی‌ له‌ناو عیراقی‌ فیدرال و ته‌نها داواكاری‌ من له‌ به‌رێزت ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو گۆره‌پانی‌ سیاسی‌ بو خزمه‌تی‌ وولات ،هیوام ته‌مه‌ن دریژ بیت .
برادۆست ئەمەریكا
  بەڕێز نەوشێروان مستەفا، هەرچەندە من وەك كەسێكی كورد، ڕەخنەی زۆرم هەیە لە جەنابت و(............)...بەلام دەست خۆشیت دەكەم بۆ ئەو شی كردنەوە وردو جوانانەت، هەر چەندە زۆربەی ئەو خالە دیار كراوانەت ئەو خەونەن كە لەژیانی پارتی و یەكێتی نە بەدی كراون و نە بەدیش دەكرێن... دەبێ هەتا زیاتر كات لەدەست نەچووە و زەرەرو زیانی گەورەترمان نەداوە، كورد خۆیان یەكلا بكەنەوە و دەنگ هەلبڕن دژی پارتی و یەكێتی و نەهێلن لەمە زیاتر بزوتنەوەی كورد توشی شكست بكەن و بەردەوام بن لە خۆ سەپاندن و زۆرە ملێ و بەربەرەكانێی حیزبی و كوتلەبازی و خۆپەرستی... دلنیا بن كە سەرانی پارتی و یەكێتی ئەو ڕوحە نەتەوەیەیان تێدا نیە كە دەست لە بیرتەسكی و خۆپەرستی و بنەمالەیی بهێنن و هەمو هەولو تەقەلاێكیان لەپێناو سەرخستنی دۆزی كورد بخەنە گەڕو بە گیانێكی لێبوردە و كورد پەروەرانە هێزی پێشمەرگە بتاوێننەوە و هێزێكی میللی و نیزامی و دوور لە دەست تێوەردانی حیزبی پێك بهێنن و دەرفەت بدەن حكومەتێكی یاسایی و شەرعی و كارامە و كوردانە دروست بكرێت لە پێناو ئەوەی بتوانن بەرامبەر پلانەكانی دوژمنانی چاو چنۆك و شۆڤێنی خۆڕاگرو كۆل نەدەر و سەركەوتو بن... نازانم هەتا كەی كورد لە عێڕاقی عەرەبی بێ ئومێد نابیتو هەتا كەی هەر بەزۆر خۆیان پێوە هەل دەواسن! نازانم هەتا كەی كورد لێكۆلینەوەێكی هۆشیارانە لەسەر بەرهەمی ڕابردوی پارتی و یەكێتی ناكەن! خۆ ئەگەر ئەو دەروێش و سۆفیانەی چەند سالەی پارتی و یەكێتی ڕو لە قیبلە و ڕوگەی شەخس و حیزب پەرستی وەرگێڕن و گەلو وەلات بە قیبلەگاو شێخی خۆیان بزانن، ئەوا ئازادی كورد و كوردستان مسۆگەر دەكەن... بەلام جێی داخە كە زۆربەی ئەندامان و كادرانی حیزبەكان لەجیاتی كورد پەروەری، دەستیان لەسەر دەستە و لە خزمەتی تاكە كەس یان باشترە بلێین شێخە خۆپەرستەكەیان دان و چاوەڕوانی ئەمرو نەهی جەنابی شێخوللان... زۆربەی دەولەتانی جیهان یەك سەرۆك هەل دەبژێرن بۆ ماوەی چوار سال، زۆرجار بەماوەكی كەم بێتوانایی سەرۆكەكەیان بۆ دەر دەكەویت ولێناگەڕێن چوار سالەكەشی تەواو بكات، جەماوەر لێی دێتە دەنگ و دەی گۆڕن...بەلام ئەوانەی خۆمان دەبی هەر لەخوا بپاڕێینەوە كەسێك لە بنە مالێكی زۆر نەبیتە سەر كردە، ئەگینا وەك مەخزەنی حەفتاو پێنجی هەتا یەك لەو بنەمالە ماوە هەر یەك مرد ، یەكیتر ئامادەیە بێتە بەر لولە، خۆ ئەگەر تەمەنیشی لە سەد سال ڕەت بێت و هێزو توانای هیچی نەمینێ، هەر ئامادە نیە جێگای بۆ كەسێكیتری لێوەشاوە چۆل بكات... لەكۆتاییدا هەر ئەوەندە دەلێم، هەر بە ئومێدەوە بژین باشە، ئەگینا هەتا سەر ئاشی نەزان خوا نایگێڕی... 5 / 9 / 2008
هه‌ڵمه‌ت - گۆران
 ده‌ستخۆش، هیوادارم سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر به‌جوانی‌ نوسینه‌كه‌ت بخوێننه‌وه‌ ده‌رسی‌ لێوه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تر كورد ماڵوێران نه‌بێته‌وه‌، هیوادارم تۆش ئه‌وه‌نده‌ خۆت دووره‌ په‌رێز نه‌گریت له‌م حاڵه‌ته‌دا چونكه‌ زۆر زروفی‌ كورد ناسكه‌ و پێویستی‌ به‌ كه‌سانی‌ وه‌ك تۆیه‌.
گۆران عه‌زیز - سوید
  ده‌ستخۆش، من گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد توانای‌ نییه‌، له‌ئێستادا كه‌ كورد خه‌ته‌ری‌ له‌سه‌ره‌ كه‌چی‌ نه‌یانتوانیوه‌ سێ‌ وه‌زاره‌ت یه‌كبخه‌نه‌وه‌، من زۆر ره‌شبینم.
سه‌باح یاسین
 په‌ندێکی پێشنان ده‌ڵێت" قسه‌ هه‌زاروه‌ دووانی به‌کار." قسه‌کانی کاک نه‌وشێروان له‌ جێگه‌ی خویدا و منیش په‌نده‌که‌ به‌ وه‌ڵامی ئه‌و لێکناده‌مه‌وه‌. به‌ڵکو ئه‌وه‌ لێک ده‌ده‌مه‌وه‌ که‌ بۆچی و چ دوو قسه‌یه‌ک گرنگه‌ که‌ ماناییه‌کی زیندوی به‌و په‌نده‌ داوه‌. ئه‌وه‌ دووقسه‌ ده‌بێت مه‌بةستێکی دروست بپێکیت ئه‌گه‌ر نا نه‌وترێت چاکتره‌. من ده‌رباری نووسینه‌ کاک نه‌وشیراون ده‌ڵێم، کاک نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت به‌ ئێمه‌ بڵێت که‌" ده‌ستور نیه‌ یان یاسا به‌جێگه ناگه‌یه‌نریت" وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وترێت. جا ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان هه‌ر ئه‌وه‌ند بووتایه‌ ئه‌و بڕاو ده‌که‌م که‌م که‌س له‌م مه‌به‌ستی ده‌گه‌یشت بۆ ئه‌و ناچار بووه‌ که‌ بڵێت ‌به‌ درێژای مێژوی عیراق "ده‌ستور نه‌بوو" خۆ ئه‌گه‌ر ببوایا ئه‌وا پیاویکی سیستانی که‌ له‌کاتی سه‌دامدا ئه‌بوو وه‌کو هه‌ڵاج بیوتایه‌ یاسا نی ئه‌و الله‌ و اکبر سه‌دامیش نایاسایه‌، به‌ڵام ئه‌وسا ئه‌و وه‌ک سه‌دامی سه‌رده‌می ئه‌مه‌ریکا ئه‌و وه‌کو هه‌موو که‌سێکی تر ده‌ستی به‌کڵاوکه‌یه‌وه‌ بوو. یان ئه‌و وه‌کو هه‌موو که‌سێک به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر دین و دنیاوه‌ بوو. جا که‌ ‌ ئه‌مه‌ریک ئه‌و ده‌زانێت و بێده‌نگی ده‌کا دیار مه‌به‌ستی ناشارستانیه‌ت له‌ پشتی ئه‌و بێده‌نگیه‌وه‌ و ئه‌مه‌ریکا حاشا له‌ گه‌ران به‌ دوای به‌رژه‌وندی تایبه‌ت ناکات. جا پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌ی گه‌ر سیستانی یان هه‌ر مرۆڤیکی دین ودنیا ئه‌گه‌ر بڕوای به‌ یاسای گه‌ردوونی هه‌بیت که‌ کولتور جیاکان به‌ راده‌یکی یاسای تر له‌ یاسا سه‌پاوه‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ ئه‌و ئاشنابوون ئه‌و ئاشکرا دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بێ یاسایان ده‌کرد. ده‌ستوری زۆره‌ مڵی به‌یاسا نابێت جا دیار مه‌به‌ست له‌ بوونی ئه‌بێت هه‌بێت‌. کورد و عاره‌ب یان شیعه‌و سونه‌ ئه‌گه‌ر هه‌مان تێڕوانین یاسایان بۆ دین و دنیا هه‌بووایه‌ ئه‌و دیار بۆ خۆیان ده‌ستورێکیان ده‌بوو. ده‌ستور یاسایه‌کان له‌ وڵاتانی خۆر ئاو به‌ یاسای گه‌ردوونی ناوی ده‌به‌ن و له‌ راستیدا سۆمه‌ره‌کان کڵیشه‌ی وه‌ یاسایانه‌یان داڕشتوو و ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س سه‌یر یاساکانی حامورابی یان کورشی ئاخه‌مینی بکات ئه‌و له‌ مانای یاسای گه‌ردوونی دین و دنیا وه‌کو هه‌ڵبژاردنی رێگای مرۆڤ و سه‌روری یاسا تێ ده‌گات. به‌ڵام که‌ کاک نه‌وشیراون ناچار بوو باس له‌ مێژوو ئه‌و بێ ده‌ستوری عێراق بکات به‌و درێژیه‌و ئه‌وا به‌ پیاونی وه‌کو سیستانیدا دیار که‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مێک دا ده‌ژین که‌ مرۆڤ ده‌سته‌ڵات داره‌کانی نامۆن به‌ یاسای گه‌ردوونی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌رئه‌نجامی کومه‌ڵگایه‌کن که‌ به‌ دین و دنیا ده‌سته‌مۆی. ئه‌و ده‌سته‌مۆیه‌ ئاشکر به‌ مرۆڤی نامۆوه‌ دیار که‌ له‌که‌مترین فرسته‌ بۆ بلوێت نامۆیانه‌ به‌یاسا ره‌فتار له‌گه‌ڵ دین و دنیا ده‌کات. دین و دنیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی شارستانیه‌تدا ئاشکرا بوون ئه‌گه‌ر نا که‌س نیه‌ پێمان بڵێت چه‌ند بلوین ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر گه‌ردوون چۆن بووه.‌ به‌ڵام تاته‌ قورینه‌کا سۆمه‌ر پێمان ده‌ڵێت که‌ مرۆڤی ئاسای‌ شاری ئور که‌ له‌ خوار نه‌جه‌فی ئه‌مڕۆه‌یه‌ زیاتر له‌ ئاغای سیستانی و پیاو به‌ناو دینه‌یه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ ئاگا بوون له‌ یاساکانی گه‌ردوون و به‌راده‌یه‌کی شیاویش بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێکیش په‌یره‌وی ده‌ستورکانیان کردوه‌. هه‌ر له‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و دوو قسیه‌ وه‌کو یاساکانی گه‌ردوون که‌ ده‌ڵێت "نان بۆ نانه‌و و گۆشت بۆ قه‌ساب" ده‌چم. ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌ دیار نه‌ نان بۆ نانه‌وایه‌ و نه‌ گوشتیش بۆ قه‌سابه‌ و پاشا گه‌ردانی مرۆڤیش ئاشکرا له‌ نامۆی به‌ یاسای گه‌ردوونی و ده‌سته‌مۆی کۆمه‌ڵ دا به‌دیده‌کریت که‌ به‌مانایه‌کی تر بێ ده‌ستوری ده‌گه‌یه‌نێت. جا ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رپرسیارانه‌ ‌ گوشار له‌سه‌ر خۆی نه‌کا ئه‌و نامۆی به‌ یاسای دین و دنیا کۆمه‌ڵگا هه‌ر ده‌سته‌مۆیه‌که‌وه‌ بۆ ده‌سته‌مۆیه‌کی تر ده‌گوێزیته‌وه‌ که‌ ناشارستانیه‌ته‌ یان نا ده‌ستوریه‌. كی به‌رپرسیار له‌و کاره‌ دیار کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌رکرده‌ یان سه‌ربرده‌ به‌رهه‌مده‌هینیت و ره‌وره‌وه‌ی ناده‌ستوریش ئه‌وا بۆخۆی له‌ کاردایه‌وه‌ و هه‌رجاره‌ش وه‌ک چه‌رک و فه‌له‌ق له‌یه‌کێک هه‌ڵ ئه‌داو و یه‌کی تر به‌رز ده‌کاته‌وه‌.
وريا
 برای به ریزم كاك نه وشیروان تۆش به رامبه ر میژوو گه ل و كوردستان و ی ن ك به ر پرسی حه ز ئه كه ین خوَت بگه‌ڕێته ووه خا ووه ن مال كه ئه م ئه زموونه تیك بچی دووای هیچیان ره حمت پێ ناكه ن كاتی عاجزبوون نیه توو شوَڕشگێڕیت ووه‌زعی پێشمه رگه زوور خراپه چونكه خه لكی به عسی خزاونه‌ته‌وه ئه م ریزه‌وه‌
هه‌ڵكه‌وت - فیله‌ندا
  سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م له‌ناخی‌ دڵه‌وه‌ جوانترین سڵاو بنێرم بۆ ستافی‌ سبه‌ی‌، دواتر بۆ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان، ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و زانیارییانه‌ كه‌ تۆ بۆ میلله‌ته‌كه‌ت رونكرده‌وه‌، خۆزگه‌ باسی‌ ئه‌و ته‌م و مژه‌ت ده‌كرد كه‌ كوردستانی‌ داپۆشیوه‌و خه‌ڵكی‌ هه‌راسان كردوه‌ ....................