|
مارادۆنا ده‌ست له ریكێلمی هه‌ڵناگرێت
|
|
|
(سبه‌ی)
دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین جارێكی تر كه‌یسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ریكێلمی ده‌وروژێنێت و هه‌وڵه‌كانی به ئاڕاسته‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌خاته‌وه گه‌ڕ.
رۆژنامه‌ی ئۆلیه‌ی ئه‌رجه‌نتینی له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا ئاشكرایكرد كه (دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا)ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ریكێلمیه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه یه‌كێك بێت له شاندی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیالی 2010دا،ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مارادۆنا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌ده‌سهێنانی ئه‌نجامێكی باش له مۆندیالدا بێ به‌شداربونی (ریكێلمی) فه‌راهه‌م ناكرێت بۆیه هه‌وڵه‌كانی خستۆته گه‌ڕو ده‌یه‌وێت له ڕێی كه‌سه نزیكه‌كانی (ریكێلمی)ه‌وه دانوسان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا ئه‌نجامبدات و به گه‌ڕانه‌وه قایلی بكات.
Sunday, October 03, 2010
|
|
|
|