|
بینیتێز به گرنگی پێدانی یۆڤانتۆس خۆشحاڵه
|
|
|
سبه‌ی
(رافائێل بینیتێز)ی ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی خۆشحاڵی خۆی به گرنگیپێدانه‌كانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ده‌ربڕی و پابه‌ندبونی خۆشی به گرێبه‌سته‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدا دوپات كرده‌وه،له وته‌یه‌كیدا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه ئینگلیزیه‌كان بینیتێز هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له تێكچونی شیرازه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند هیچ گرژی و ئاڵۆزیه‌ك له نێوان یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و كاربه‌ده‌سته‌كانی یانه‌كه‌ماندا نیه‌و له ئێستادا هه‌وڵه‌كانمان خستۆته گه‌ڕو سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانه‌كانمانین تا به زوترین كات بگه‌ڕێینه‌وه نێو بازنه‌ی كێبڕكێكان،له به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ده‌كه‌ن له لایه‌ن ئه‌و راهێنه‌ره‌وه،بینیتێز رایگه‌یاند،مایه‌ی شانازیه بۆ من ئه‌گه‌ر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك یۆڤانتۆس له ئه‌ستۆ بگرم،به‌ڕاستی هه‌مو راهێنه‌رێك به له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و ئه‌ركه خۆشحاڵده‌بێت،به‌ڵام من تا 4 ساڵی تر له گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵدا گرێبه‌ستم هه‌یه‌و بیر له هیچ یانه‌یه‌كی تر ناكه‌مه‌وه.
Sunday, January 31, 2010
|
|
|
|